کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

 ڕەتکردنەوەی بڕیارنامەی سنووردارکردنەوەی دەسەڵاتی جەنگی ترامپ لە لایەن سنای ئەمریکاوە

ڕەتکردنەوەی بڕیارنامەی سنووردارکردنەوەی دەسەڵاتی جەنگی ترامپ لە

ڕۆژی هەینی ١٠ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، ئەنجومەنی سنای ئەمریکا بۆ شەشەمین جاری بەردەوام بڕیارنامەی سنووردارکردنەوەی دەسەڵاتی جەنگی ترامپی ڕەت کردەوە

بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان، ئەم بڕیارنامەیە کە لەلایەن سیناتۆری دیموکرات ئادام شیفەوە پێشکەش کرابوو، لە کاتی دەنگداندا بە ٤٧ دەنگی ئەری بەرامبەر بە ٥٠ دەنگی نا شکستی هێنا و پەسەند نەکرا. بە پێی هەواڵی گەیشتوو جان فێتەرمن وەک تەنها سیناتۆری دیموکرات، دژ بەو بڕیارنامەیە دەنگی دا و لە بەرامبەردا دوو سیناتۆری کۆماریخواز، سوزان کۆلینز و ڕاند پاول، پشتیوانییان لێکرد. هەروەها کۆلینز لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە دەسەڵاتی سەرۆک کۆمار وەک فەرماندەی گشتی سنووردارە و پێویستە کۆنگرێس ڕۆڵی خۆی لە بڕیارەکانی جەنگ و ئاشتی دا ببینێت