کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لە ناوچوونی هەزاران هەلی کار و بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری لە ئێران

لە ناوچوونی هەزاران کار و بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری لە ئێران 1

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، لە شاری ڕەشت لانیکەم ٢ هەزار کرێکار کارەکانیان لە دەستداوە و لە هەمان کاتدا لە ئاستی وڵاتدا ژمارەیەکی زۆر لە پیشە جیاوازەکان لە ناوچوون.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، لە هەندێک لە شیرکەت و کۆمپانیاکانی وەکپینک، گیل ئارا و پایا مۆدێرنبەشێکی زۆر لە کرێکارانی شاغڵ لە سەر کارەکانیان دەرکراون و هەروەها ژمارەیەکی دیکە لە کارگەکانی دیکە بە تەواوی داخراون. هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران لە ئێران، بە هۆی نەبوونی کار، بە مەبەستی وەرگرتنی بیمەی بێکاری، سەردانی ناوەندە پەیوەندیدارەکانیان کردووە و لە هەمان کاتدا زیاتر لە ١٣٥ هەزار پشەی جیاواز لە ناوچووە و ئەمەش گوشارێکی زۆری ئابووری خستووەتە سەر هاووڵاتیان لە ئێران و کوردستان.