ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی گشتی خه‌ڵكی كوردستان له ساڵوه‌گه‌ڕی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی”، لاوێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “فه‌ردین جه‌عفه‌ری” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له گوڕستانی ئایچی سه‌قز به‌سه‌ختی بریندار و پاش نه‌شته‌رگه‌ری گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “فه‌ردین جه‌عفه‌ری” له‌لایه‌ن مێشكیه‌وه فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌فای سه‌قز گوازراوه‌ته‌وه. ناوبراو لەکاتی گەیشتن بۆ نەخۆشخانه هۆشیاری ٣ بووه و خێرا بۆ ژووری نەشتەرگەری براوه به‌ڵام، بەهۆی سه‌ختی برینەوه گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌خت كردووه. شایانی باسه كه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان خستۆته ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ڕۆڵه‌كه‌یان حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات ڕابگه‌ینن.