کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی دوو سووختبه‌ر له‌زاهیدان و گوناباد

گیان له‌ده‌ستدانی دوو سووختبه‌ر له‌زاهیدان و گوناباد

ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ ١٧ و ١٨ی گوڵانی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، دوو سووختبه‌ری به‌لووچ له‌ شاركانی زاهیدان و گوناباد به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سووختبه‌رێكی به‌لووچ به‌ناوی “ئیبراهیم ناڕوویی” ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی پاسگای “جوناباد” له‌ نزیك زاهیدان گیانی له‌ ده‌ست داوه‌. له‌ ڕووداوی دووهه‌م دا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ئۆتۆمبێلی سووختبه‌رێكی به‌لووچ به‌ناوی “محه‌ممه‌د جه‌ماڵزایی”یان له‌ جاده‌ی گوناباد به‌ بێ ئاگاداركردنه‌ه‌ی پێشوه‌خت داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ و ناوبراو ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.