به‌یانی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له نێوان وانتێكی سووختبه‌ران و تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نی له نزێك بورجه‌كی نه‌وبه‌ندیان، دوو سه‌رنشینی وانته‌كه گیانیان له ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، ئه‌و دوو سووختبه‌ره به ناوه‌كانی “شه‌وكه‌ت” و “ڕیاز” ئه‌ندامی یه‌ك خێزان و خه‌ڵكی ناوچه‌ی باهووكه‌لاتی ده‌شتیاری بوون. پاش ئه‌و ڕووداوه تانكه‌ری سووته‌مه‌نی ئاگری گرتووه به‌ڵام سه‌رنشینه‌كانی زیانیان پێ نه‌گه‌یشتووه. شایانی باسه كه له ڕووژانی ڕابردوودا لانیكه‌م ٢٠ سووختبه‌ر له نێو لافاو دا گیانیان له ده‌ست داوه.