ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی خاكه‌لێوه، شه‌ش كه‌س به‌هۆی لافاو له شاره‌كانی سه‌ربیشه و ئێرانشار گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوی مانگی سووری خۆراسانی جنووبی، ئۆتۆمبێلی بنه‌ماڵه‌یه‌كی خه‌ڵكی ناوچه‌ی ده‌رح له‌كاتی تێپه‌ڕین له چۆمی گوندی تیغناب، تووشی لافاو بووه و پێنج سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه، له‌وانه دایك و باوك و سێ منداڵه‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه سێ كچی مێرمنداڵی به‌لووچ به‌هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ نێو ڕووباری دامه‌ن له ئێرانشار، نۆقمی ئاو بوون و یه‌كێكیان به ناوی “سیمین ئۆستۆوار ناروویی” ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ گیانی له‌ده‌ست داوه و دووانه‌كه‌ی دیكه ڕزگار كراون.