کردنەوەی پێگەی نیزامی نوێی تورکییە لە هەرێمی کوردستان

وەزیری ناوخۆی تورکییە بڕیاری تازەی دوەڵەتی تورکییەی بۆ کردنەوەی پێگەیەکی نوێ هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەی لە ناوچەی “مەتینا”ی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

لە درێژەی هەوڵە داگیراکارییەکانی دەوڵەتی تورکییە لە ناوچەکەو بە تایبەت لە کوردستان، وەزیری ناوخۆی ئەم وڵاتە بڕیاری تازەی دەوڵەتەکەی بۆ کردنەوەی پێگەیەکی تازەی هێزە چەکدارەکانی لە “مەتینای” هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە. جێگەی وەبیر هێنانەوەیە کە دەوڵەتی تورکییە بە بیانووی بوونی گەریلاکانی “پەکەکە”  دەیان پێگەی نیزامی لە هەرێمی کوردستان کردووتەوە کە بوونەتە هۆکاری نائارامی و ئاوارەیی خەڵکی ئەم ناوچانە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *