ڕۆژی هه‌ینی ٧ی به‌فرانبار، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاری تاران ڕێگه‌یان نه‌دا بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی ده‌یه‌ی شه‌ست له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان له گۆڕستانی خاوه‌ران كۆببنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی ده‌یه‌ی شه‌ست ناچار بوون تاجه گوڵینه‌كان و وێنه‌ی ڕۆڵه‌كانیان له به‌ر درگای گۆڕستانی خاوه‌ران دا دابنێن و له ده‌ره‌وه یادی ئازیزانیان بكه‌نه‌وه. پێشتریش هێزه‌كانی حكوومه‌ت ڕێگریان له كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی ده‌یه‌ی شه‌ست له گۆڕستانی خاوه‌ران گرتبوو.