ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١ی مانگی ڕهشهمه، کاتژمێر ٨:٤٥ بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی ٦.٤ ڕیشتەر، پارێزگای “هاتای” تورکیای هەژاند.
ناوەندی ئەم بوومەلەرزەیە لە ناوچەی “دافنێ” ڕاگهیندراوه. بەپێی زانیارییەکان، بوومەلەرزەکە بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو ئەو دانیشتووانەی کە لە بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی ٦ی “فێڤریه” ڕزگاریان بووە. دەوترێت ئەم بوومەلەرزەیە جگە لە پارێزگاکانی دراوسێی هاتای، لە تورکیا، کاریگەری لەسەر هەموو شارەکانی لوبنان هەبووە، بە تایبەتی شاری “بەیروت” و هەروەها له وڵاتانی “سوریا”، “ئوردن”، و “ئیسرائیل” و “مێسر”یش هەستی پێکراوە، لانیکەم سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢١٣ کەسی دیکەش گواستراونهتهوه بۆ نەخۆشخانە.