به‌وته‌ی هاونیشتمانیان، کۆماری ئیسلامی له ترس هێرشه‌كانی ئیسرائیل، هەلیکۆپتەرەکانی بنکەی هێزی ئاسمانی کرماشانی بۆ شوێنێكی دیكه گواستۆته‌وه.
بە پێی ئەو وێنانەی بڵاو كراوه‌ته‌وه، هەلیکۆپتەرەکانی بنکەی ئاسمانی کرماشان به مه‌به‌ستی پاراستنیان لە ئەگەری هێرشی ئاسمانی ئیسڕائیل، لە ناوچەیەکی پان و به‌رین لە نزیک چیای بیستۆن بڵاوكراونەتەوە. لە هێرشەکەی ئەم دواییەی ئیسرائیل‌دا، بنکەی هەشتەمی شیکاری لە ئیسفەهان کرایە ئامانج و به پێی ڕاپۆرتی هه‌ندێك له ده‌زگا هواڵنێرییهكان، سیسته‌می به‌رگری “اس ٣٠٠”ی ئه‌و بنكه‌یه له ناو چووه.