ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له ده‌رچووانی تاقی كردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی ساڵی ١٣٩٩ی هه‌تاوی وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش كه ناسراون به كارنامه سه‌وزه‌كان، بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به دانه‌مه‌زراندنیان له به‌رانبه‌ر بینای وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رشی تاران كۆبوونه‌ته‌وه .
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان خوازیاری دامه‌زراندن له وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رشن و به‌و مه‌به‌سته‌ش له ساڵی ڕابردوو هه‌تا ئێستا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه بردووه به‌ڵام هه‌تا ئێستا له لایه‌ن هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم و ئه‌و وه‌زاره‌ته، هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان هه‌ڵنه‌گیراوه .