بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له لایەنگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە “عه‌سرئاوا”ی شاری “مه‌ریوان” بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی تێكۆشانی كۆمه‌ڵه، دروشمیان نووسی و تراكتیان بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کۆمەڵێک لە لایەنگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران لە”عه‌سرئاوا”ی شاری “مه‌ریوان”، به‌بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی چالاکییەکانی كۆمه‌ڵه، به نووسینی دروشمی “بژی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه”، “بژی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران”، “بژی سۆسیالیزم” ڕێزیان له‌و ڕۆژه گرت.