ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، ئه‌مجه‌د ئه‌مینی و موژگان ئێفتخاری دایكی هه‌میشه زیندوو ژینا ئه‌مینی، به بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆز په‌یامێكیان بڵاو كرده‌وه و تێدا هیوای سه‌ركه‌وتن و دادپه‌روه‌ریان خواست.
دایك و باوكی ژینا ئه‌مینی له په‌یامه‌كانیان دا وێڕای پیرۆزباییكردنی نه‌ورۆز ڕایانگه‌یاند: ساڵێكی پڕ له سه‌ختی و خه‌مباری تێپه‌ڕ بوو به‌ڵام هێشتا هیوامان به دادخوازی و داهاتوویه‌كی ڕوون هه‌یه. زۆر قسه‌مان هه‌بوو كه نه‌مانوت و زۆر فرمێسكمان ڕژاند، نه‌ورۆز پێمان ده‌ڵێت كه ژیان درێژه‌ی هه‌یه و هێشتا ئومێد له دڵماندایه. با پێكه‌وه ساڵێكی پڕ له هیوا و شایی ده‌ست پێ بكه‌ین و درێژه به خه‌بات بده‌ین تا ئه‌و كاته‌ی سه‌ر ئه‌كه‌وین.