ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌شه‌مه، ناوه‌نده مه‌زهه‌بی و ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هێرشی كیمیاییان كرده سه‌ر مه‌دره‌سه‌ی “ڕوقه‌یه” له مه‌ره‌ند و دوو قوتابی گیانیان له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها هێرش كرایه سه‌ر چه‌ند ویستگه‌ی میترۆ له تاران و زانكۆی زانیاری پزیشكی له كرماشان و به ده‌یان كه‌س ژاراوی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشی كیمیاییان كردۆته سه‌ر مه‌دره‌سه‌ی كچانه‌ی “ڕوقه‌یه” له مه‌ره‌ند و به ده‌یان قوتابی باری ته‌ندرووستان تێك چووه و دوو قوتابیش به‌ناوه‌كانی “فاتمه مێهدی زاده” و “شه‌بنه‌م جه‌مشیدی” پاش گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها له شاری تاران به گازی كیمیایی هێرش كرایه سه‌ر چه‌ند وێستگه‌ی میترۆ و به‌ده‌یان كه‌س بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازرانه‌وه. بەپێی هەواڵێکی دیکە ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی هێرشی كیمیایی كردۆته سه‌ر خوێندكارانی زانكۆی زانیاری پزیشكی كرماشان و چه‌ندین خوێندكار باری ته‌ندرووستیان تێك چووه و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.