کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

زەوتکرانی داراییەکانی ١٩ هاووڵاتی لە پارێزگای کوردستان

زەوتکرانی داراییەکانی ١٩ هاووڵاتی لە پارێزگای کوردستان 1

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی داراییەکانی ١٩ هاووڵاتی لە پارێزگای کوردستانی زەوت کردووە.

بە وتەی بەرپرسانی قەزایی ڕژیم، ئەم هەنگاوە لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەی ئەمنییەوە ئەنجام دراوە و تا ئێستا زانیارییەکی ورد سەبارەت بە ناسنامە و بارودۆخی ئەو هاووڵاتیانە بڵاو نەکراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکان، هەروەها ژمارەیەک دۆسیەی قەزایی لە دژی ئەو کەسانە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان هێشتا بەردەوامن. شایانی باسە کە لە مانگەکانی ڕابردوودا، دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی بە بیانووی پەیوەندی بە تاوانە ئەمنییەکان، ژمارەیەک لە دارایی و سامانی هاووڵاتیانی لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران زەوت کردووە.