لە ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج هاووڵاتیی بەلووچ لە ناوچەی گوڵشەن سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە شێوەیەکی توندوتیژانە دەستبەسەر کران.
ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانی “یەحیا، نەزیر، هادی، مەهدی و ئەحمەد ڕەییسی“، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان و هەروەها دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراون.
