لە ڕۆژانی ڕابردوودا، حوکمی سێدارەی هەشت بەندکراو لە زیندانەکانی خوی، ماکو، شیراز، کرماشان، ئیسفەهان، شیروان و خۆڕەمئاباد جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو بەندکراوانە بە ناوەکانی “وەلی مورادی“، “زەکەریا خزرنەژاد“، “فەرهاد مینايی“، “حسێن ساڵح پوور“، “داریوش قوبادی“، “ڕەزا قەنبەرلوو“، “کەرامەت مەنسووری” و “ئەحمەدڕەزا تورابی“، پێشووتر لە چەندین دۆسیەی جیاوازدا، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە و هەروەها ژمارەیەکیان بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکنیان، حوکمی سێدارەکانیان جێبەجێ کراوە.
