کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بەڕێوەچوونی کۆڕی شێعرخوێندن و لێکۆڵینەوە لەسەر بەرهەمەکانی مامۆستا ناری لە سەقز

بەڕێوەچوونی کۆڕی شێعرخوێندن و لێکۆڵینەوە لەسەر بەرهەمەکانی مامۆستا

ڕۆژی شەممە ٢٣ی جۆزەردان، کۆڕێکی شێعرخوێندن و لێکۆڵینەوە لەسەر ژیان و بەرهەمەکانی مامۆستا ناری لە شاری سەقز بەڕێوەچوو.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، ئەم کۆڕە لەلایەن ناوەندی کولتووری ئەدەبیی وریشە لە هۆڵی کتێبخانەی گشتیی پارکی سەقز ڕێکخرابووە و ژمارەیەک لە شاعیران و نووسەرانی تێدا بەشدار بوون. لە ماوەی کۆڕەکەدا، ژمارەیەک لە شاعیران و نووسەران باسیان لە ژیان، بەرهەمەکان و تایبەتمەندییە ئەدەبییەکانی مامۆستا ناری کرد و لێکۆڵینەوە و بۆچوونیان لەسەر کاریگەریی بەرهەمەکانی پێشکەش کرد. شایانی باسە کە لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا، گرووپی مۆسیقای “ئاشتی” چەند پارچەیەکی مۆسیقای کوردی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.