بەپێی ڕاپۆرتەکان، پاش تێپەڕبوونی ١٦ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی خالید حەسەنزادە، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار، هێشتا زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی، بەو پەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
