ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک کە لە ماوەی شەڕی ئێران و عێراقەوە ماوەتەوە، لە ناوچەکانی سەر بە شارستانی سەقز گیانی لەدەستدا.
بەپێپی دوایین زانیارییەکان، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “شیرکۆ” ، ٢١ ساڵ تەمەنی هەبووە و خەڵکی شاری سەقزە. ناوبراو لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی لە ناوچەیەکی سنووری، بەر تەقینەوەی مینێکی ماوە لە شەڕ کەوتووە و لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە. شایانی باسە کە سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی چوار دەیە لە کۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و عێراق، هێشتا مینە ماوەکان لە ناوچە سنوورییەکان مەترسییەکی گەورە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروست دەکەن.
