ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی بهفرانبار، فڕۆکە جەنگییەکانى توركییه هێرشیان كرده سهر سنورى شەنگال و به چڕی بۆردومانیان کرد.
سەرچاوەکانى هەواڵ ڕایانگهیاندووه كه فڕۆکە جەنگییەکانى تورکییه کۆمەڵگەى دوکرییان لە قەزاى شەنگال بۆردومان کردووە و بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان “زەردەشت شهنگالی”، فەرماندەی هێزەکانی یەبەشە و چوار شەڕڤانی دیکە گیانیان لهدهستداوه و چوار كهسی دیكهش بریندار بوون. شایانی باسه، بارەگایەکى یەبەشە لە کۆمەڵگەى دگوری سنورى ناحییەى سنونێیان لە قەزاى شنگال بۆردومان کراوە و ئۆتۆمبیلێکیش کراوەتە ئامانج.