کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هۆشداری ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”

هۆشداری ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی

ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ به‌یاننامیه‌كدا، سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ته‌ندرووستی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” براوه‌ی خه‌ڵاتی جیهانی نۆبێلی ئاشتی له‌ زیندان و دژایه‌تی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ده‌رمانكردنی له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندان، هۆشداریان دایه‌ ڕژیم.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌: به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی، “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”، پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و براوه‌ی خه‌ڵاتی جیهانی نۆبێلی ئاشتی ،به‌ شێوه‌ی نایاسایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه كراوه‌. ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نیه‌ له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان و پێداویستی بێهداشتی بێبه‌ش و به‌رده‌وام بێڕێزی پێ كراوه‌. ناوبراو نه‌خۆشی دڵ و سی هه‌یه‌ و هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی ڕژیم گیانی خستۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ داوا له‌ به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیم ده‌كه‌ین به‌زووترین كات ئه‌و چالاكه‌ ئازاد بكه‌ن.