كۆمه‌ڵی چالاكانی مافی مرۆڤی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی به‌فرانبار له ڕاپۆرتێكدا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی ١٢ به‌ندكراوی سیاسی و بیرمه‌ندی مه‌زهه‌بی هۆشداری دا و خوازیای ڕاگرتنی حوكمی ئێعدام بوو.
له‌و ڕاپۆرته‌دا ناوی “ڕه‌زا ڕه‌سایی”، “مه‌نسوور دهمه‌رده”، “موجاهد كوركور”، “موحسن مه‌زڵووم”، “وه‌فا ئازه‌ربار”، “پژمان فاتحی”، “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی”، “ئه‌نوه‌ر خزری”، “كامران شێخه”، “فه‌رهاد سه‌لیمی”، “خۆسره‌و به‌شاره‌ت” و “فه‌رشید حه‌سه‌ن زهی” هێندراوه. ماڵپه‌ڕی چالاكانی مافی مرۆڤی ئێران دووپاتیان كردووه كه لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی ئه‌فشاری و لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی مۆقه‌یسه، به ده‌ركردنی حوكمی ئێعدام بۆ ٨ كه‌س له‌و ١٢ به‌ندكراوه، زۆرترین رۆڵیان له سه‌پاندنی سزای سێداره به‌سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی و ئه‌منیه‌تی دا هه‌بووه.