ناوه‌ندی مافی مرۆڤی كوردستان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ سه‌رماوه‌ز له ڕاپۆرتێكدا ڕاێگه‌یاند كه “سامان سه‌یدی” ناسراو به “یاسین” كه حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پاوه له ڕێگه‌ی خواردنی ده‌رمانه‌وه ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی و ئێستا له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری پزیشكی دایه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سامان یاسین” پاش خواردنی ده‌رمانه‌كان ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه و كادری ده‌رمان ڕێگریان له گیان له‌ده‌ستدانی كردووه و ئێستا له ژێر چاو‌دێر چڕی پزیشكی دایه. جێگای ئاماژه‌یه كه “سامان” هه‌نه‌رمه‌ندی بواری ڕه‌په و له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی شاری كه‌ره‌ج له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به تۆمه‌تی موحاره‌به به ئێعدام مه‌حكووم كراوه.