ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له یاره‌مه‌تیده‌رانی خانووی منداڵانی ناسرخۆسره‌وی تاران دژبه بڕیاری شاره‌داری بۆ چۆڵكردنی ئه‌و ناوه‌نده ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
ڕۆژنامه‌ی شه‌رق له ڕاپۆرتێك دا باسی له وه‌رگرتنی حوكمی دادگا له‌لایه‌ن شاره‌داری بۆ چۆڵكردنی خانووی منداڵانی ناسرخۆسره‌و كه ناوه‌ندێكی په‌روه‌رده‌یه كردبوو. به‌پێی زانیارییه‌كان، هارێكاران و یارمه‌تیده‌رانی ئه‌و ناوه‌نده تا كۆتایی مانگی پووشپه‌ڕ ماوه‌یان هه‌یه كه ئه‌و ساختمانه چۆڵ بكه‌ن. شایانی باسه كه ٢٠ ساڵ به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی خانووی منداڵانی ناسرخۆسره‌و له ناوچه‌ی ١٢ی تاران تێپه‌ڕ ده‌بێت و له‌و ماوه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی له منداڵان، هه‌موو جۆره یارمه‌تییه‌كی ماڵی، بێهداشتی و ئامووزشی پێشكه‌ش به منداڵانی كار و بێ سه‌رپه‌ره‌ست كراوه. ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی له منداڵان هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ چالاكانی مافی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌ك دا هه‌وڵه‌كانی “عه‌لیڕه‌زا زاكانی” شاره‌داری تاران، بۆ داخستنی ئه‌و ناوه‌نده‌یان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.