ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، دانیشتوانی شاری زابۆل له سیستان و به‌لووچستان دژ به به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی نرخی كاره‌با له‌و پارێزگایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان به به‌رزكردنه‌وه‌ی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به به‌رزبوونی نرخی كاره‌با به بێ هیچ هۆكارێك و هه‌روه‌ها پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با له‌و شاره ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری كۆتایی هێنان به به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی نرخی كاره‌با و پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با له‌و شاره بوون. هه‌روها ناڕازیان ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه به بۆنه‌ی پچڕانی به بێ ئاگاداری كاره‌با، زیان به‌ر زۆرێك له دوكانداران و دانیشتوانی ئه‌و شاره كه‌وتووه.
