به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارێكی خه‌ڵكی سنه به‌ناوی “سه‌ردار شاهمورادیان” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه چاره‌نووسی به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سه‌ردار شاهمورادیان” سێ مانگ له‌وه‌پێش و له‌كاتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری سنه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووس و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كه‌یانن.