ڕۆژی شه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌مه، ته‌مه‌نی “ڕه‌زا ڕه‌سایی” ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شۆڕشی ژینا، له ژێر تێغی ئێعدام دا گه‌یشته ٣٥ ساڵ و ئه‌گه‌ری هه‌یه له ڕۆژانی داهاتوودا حوكمه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكرێت.
“ڕه‌زا ڕه‌سایی” له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا له شاری سه‌حنه‌ی سه‌ر به پارێزگای كرماشان ده‌ستبه‌سه‌ر و به كوشتنی “نادر به‌یرامی” سه‌رۆكی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئه‌و شاره تۆمه‌تبار كرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ڕه‌دكرده‌وه، به‌ڵام له ژێر شكه‌نجه‌ی سه‌خت دا ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ كرا. ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر حوكمی ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوه له دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست كرایه‌وه و خواستی پارێزه‌ره‌كی بۆ پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌كه‌ی ڕه‌د كرایه‌وه.