کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی شۆفێرانی ئۆتوبووس له‌ شاری قوم

مانگرتنی شۆفێرانی ئۆتوبووس له‌ شاری قوم 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی پووشپه‌ڕ، شۆفێرانی ئۆتوبووس له‌ شاری قوم دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان مانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێرانی ئۆتوبووس له‌ شاری قوم له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا و په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه و مانیان گرت‌. شایانی باسه‌ كه‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان هه‌وڵیان داوه‌ مانگرتنه‌كه‌ بشكێنن به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و شۆفێران ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ تا گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان درێژه‌ به‌ مانگرتن ئه‌ده‌ن.