سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی گوڵان، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “حه‌بیبۆڵڵا فه‌قیردادزهی” له زیندانی ئیسفه‌هان و “حه‌مید ئیمامی زاده” له زیندانی خۆڕم ئاوا جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “حه‌بیبۆڵڵا فه‌قیردادزهی” ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ و باوكی چوار منداڵه و پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. هه‌روه‌ها “حه‌مید ئیمامی زاده” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و خه‌ڵكی كوهده‌شت پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو. جێگای ئاماژه‌یه كه سزای سێداره‌ی ئه‌و دوو هاووڵاتیه به نهێنی و به‌بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كانیان جێبه‌جێ كراوه.