ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانباری ١٤٠٢، بنه‌ماڵه‌ی چوار به‌ندكراوی سیاسی كورد به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی”، “موحسن مه‌زڵووم”، “وه‌فا ئازه‌ربار” و “پژمان فاتحی” به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین له تاران كۆبوونه‌وه.
مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠١، چوار به‌ندكراوی سیاسی كورد به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی”، “موحسن مه‌زڵووم”، “وه‌فا ئازه‌ربار” و “پژمان فاتحی” له سنووری سۆمای ورمێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بێسه‌روشوێن كران. ئه‌و چوار به‌ندكراوه پاش ئه‌شكه‌نجه و ئازاری سه‌خت، ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ كران و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای هاوكاری و سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل به ئێعدام مه‌حكووم كران. “جوانا ته‌یمه‌سی” هاوسه‌ری “موحسن مه‌زلووم” و “ماریا مه‌حموودی” هاوژینی “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی”، داوا له ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان، ئێران و جیهان ده‌كه‌ن به چالاكییه‌كانیان ڕێگه له به‌ڕێوه‌چوونی سزای ئێعدامی ئه‌و چوار به‌ندكراوه بگرن. شایانی باسه كه ڕه‌وه‌ندی دادڕه‌سی “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی”، “موحسن مه‌زڵووم”، “وه‌فا ئازه‌ربار” و “پژمان فاتحی” نادادپه‌روه‌رانه و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كرابوون.
