له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ته‌رمی ژنه وه‌رزشوانێكی ئیلامی به ناوی “مه‌هسا زه‌ڕین چه‌نگ” كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه بێ سه‌ر و شوێن كرابوو، له چیاكانی ده‌ورووبه‌ری تاران دوزرایه‌وه و له ژێر گوشاری ئیداره‌ی ئتلاعات له گۆڕستانی ئیلام نێژدرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “مه‌هسا زه‌ڕین چه‌نگ” بڕیار بوو حه‌وتووی ڕابردوو له‌گه‌ڵ گرووپێكی شاخه‌وانی سه‌ردانی كێوه‌كانی ده‌ورووبه‌ری تاران بكات به‌ڵام دوو ڕۆژ پێشتری بێ سه‌ر و شوێن كرا و هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر ماڵه‌كه‌ڵی و كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كه‌یان زه‌وت كرد. ئه‌و ژنه وه‌رزشوانه له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” چه‌ند جار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درابو. شایانی باسه كه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان پاش دۆزینه‌وی ته‌رمه‌كه‌ی، بنه‌ماڵه‌كه‌یان خسته ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ناوبراو به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی چیا ڕابگه‌ینن.