به پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی سێشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە گوندێکى مەخمور سێ هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیکەش برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، تەقینەوەکە لە گوندی “عەتیرە” لە سنووری شارەدێی سەرگەڕانی شارۆچکەی مەخمور روویداوە. بە دیاریکراوى بۆمبە چێنراوەکە لەنێوان هەر دوو گوندی “دوازدەهەوار و عەتێرە” لە دەشتی قەراج تەقیوەتەوە و بووەتە هۆى گیانله‌ده‌ستدانی سێ كه‌س. ئەو تەقینەوەیە لەکاتێکدایە لە سنوورى پارێزگاى “سەڵاحەدین”یش بەهۆى تەقینەوەى بۆمبێکى چێنراوەوە دوو سەربازى سپاى عێراق کوژران و سێ كه‌سی دیکەش برینداربوون.