کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی 12 بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

لەسێدارەدانی 12 بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی 3

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، 12 بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لەسێدارە دراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو 12 بەندکراوە بە ناوەکانی “عەلی بەخش ڕەئیسی، حەسەن حسێنی نارۆیی، حامد حەیدەرزادە، بەهائەدین وەحیدی، ئەمیر ڕەجەبیان، محەممەد ئەکبەر پور نیا، حەیدەر محەممەدی، ڕەسوول عەتاپوور، سەعدان حەسەنی، عەلی عەلیپوور، مەجید زەرین پوور و مەسعوود عەسگەری” بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست و پەیوەندی لەگەڵ ماددە هۆشبەرەکان” لە زیندانەکانی “دلگان، زاهدان، سمنان، شیروان، تەورێز، کرمان، هەمەدان، ڕودان، عادڵ ئابادی شیراز و ئیسفەهان” لەسێدارە دراون.