ڕۆژی یەکشەممە 23ی جۆزەردانی 1405ی هەتاوی، “عەلیڕەزا پەیغەمبەری” بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی ئێڤین، ڕەوانەی بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج کرا.
ناوبراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بەوپەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و پاش ماوەیەک لێپرسینەوە لە گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان، ڕەوانەی زیندانی ئێزین کرابوو. شایانی باسە کە ئەو بەندکراوە، لە لایەن لقی 23ی دادگا ئینقلابی تارانەوە بە تۆمەتی “موحاربە” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
