ڕۆژی ڕابردوو، وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند کە لانیکەم 131 هاووڵاتی لە پارێزگاکا جیاوازەکانی ئێران و کوردستان، دەستبەسەرکراون.
بەپێی ڕاگەیاندنی ئەو وەزارەتە، ئەو هاووڵاتیانە لە پارێزگاکانی ئیلام، تاران و سیستان و بەلوچستان، بە تۆمەتی “بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری 1404ی هەتاوی، هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی دژبەر و هەروەها پەیوەندی لەگەڵ میدیاکانی دەرەوەی وڵات” دەستبەسەر و بە مەبەستی بەڕێوەچوونی لێپرسینەوە، ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە تا کاتی داڕێشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە ناسنامەی دەستبەسەرکراوان و شوێنی ڕاگرتنیان زانیارییەکی ڕۆن بڵاو نەکراوتەوە.
