بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، دارستانەکانی چیای کەڤرکوی ئیلام، بەردەوام لە ئاگردا دەسوتن و بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بەم کارەساتە هیچ هەڵوێستێکی ڕوونیان نییە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، خەڵکی ناوچەکە و هەروەها ژینگەپارێزان، بۆ ماوەی دوو ڕۆژە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن و تەنانەت جارێک سەرکەوتوو بوون، بەڵام دیسان لە شوێنێکی دیکەوە ئاگرەکە دەستی پێکردووەتەوە و بە هۆی نەبوونی ئیمکاناتی پێویستی کوژاندنەوەی ئاگر و سەختی ناوچەکە، سەرکەوتوو نەبوون بە تەواوی ئاگرەکە بکوژێننەوە. خەڵکی ناوچەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە لە لایەن ناوەندە پەیوەندیدارەکانی ڕژیمەوە هیچ کردەوەیەک بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە ئەنجام نەدراوە و تەنانەت ئیمکاناتی پپێویست بۆ هاووڵاتیان دابین نەکراوە.
