ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، سووختبەرێکی بەلووچ بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی ئێسفەندەکی سەراوان، گیانی لەدەستدا.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “گەهرام گومشادزهی” تەمەن 45 ساڵ وباوکی دوو منداڵ، کاتی گواستنەوەی سووتەمەنی لە ناوچەی ئێسفەندەکی سەراوان، بە هۆی تەقینەوەی مینی چێندراوی سپای پاسداران، گیانی لەدەستداوە. شایانی باسە کە تەرمی ناوبراو پاش تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ لە سەر ڕووداوەکە ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوە.
