به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی “پوریا جه‌واهێری” كرێكاری ته‌مه‌ن ٣٠ی ساڵی تۆمه‌تبار به “موحاره‌به” و خه‌ڵكی كامیاران، بڕیاره له ڕێكه‌وتی ١٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢ له لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنه به‌ڕێوه بچێت.
“موسته‌فا ئه‌حمه‌دیان” پارێزه‌ری “پوریا جه‌واهێری” له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: جه‌له‌سه‌ی به‌دواداچوون بۆ تۆمه‌تی “موحاره‌به” كه خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌ی ناوبراو، بڕیاره كاتژمێر ١٠ی به‌یانی ڕۆژی ١٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، له لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنه به‌ڕێوه بچێت. ته‌واوی ڕه‌خنه‌كان سه‌باره‌ت به ماده‌كانی ٣٧٨ و ٣٨٨ی یاسای دادڕه‌سی كه‌یفه‌ری به‌پێی بڕگه‌ی ماده‌ی ٢٩٧ دیاری كراوه و له ئاست درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌ندكرانی پوریا ناڕه‌زایه‌تیم ده‌ربڕیوه.