کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دژایه‌تی دادستانی تاران له‌گه‌ڵ مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان

دژایه‌تی دادستانی تاران له‌گه‌ڵ مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان

به‌ وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، دۆخی ته‌ندرووستی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین ناجێگیره‌ و دادستانی تاران له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی به‌و به‌ندكراوه‌ دژایه‌تی ده‌كات.

موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان چه‌ندین نه‌خۆشی له‌وانه‌ شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه‌ی هه‌یه‌ و پزیشكانی ده‌رمانگای زیندان مانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌یان له‌ زیندان به‌ زیانی زانی بوو، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی ڕژیم له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی به‌ مه‌ته‌لیب دژایه‌تی ده‌كه‌ن. به‌ وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌حمه‌دیان، دوو جار وه‌سیقه‌ی قورسیان بۆ ئازادی نه‌ته‌لیب دابین كردووه‌، به‌ڵام عه‌لی ساڵحی، دادستانی تاران ڕێگه‌ نادات و نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.