کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دووركه‌وتنه‌وه‌ی ٥٠ له‌ سه‌دی قوتابیانی گوندی بادكی ورمێ له‌ خوێندن

دووركه‌وتنه‌وه‌ی ٥٠ له‌ سه‌دی قوتابیانی گوندی بادكی ورمێ له‌ خوێندن

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، ته‌نیا له‌ گوندی بادكی ورمێ زیاتر له‌ ٥٠ له‌ سه‌دی قوتابیان وازیان له‌ خوێندن هێناوه‌.

به‌ وته‌ی سه‌رۆكی شۆرای گوندی بادكی، له‌و ئاواییه‌ دا چوار هه‌زار و ٥٠٠ قوتابی به‌ هۆی هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌ و نه‌بوونی ئیمكاناتی په‌روه‌رده‌، وازیان له‌ خوێند هێناوه‌. پێشتر قوتابیانی ئه‌و گونده‌ ناچار ئه‌بوون بۆ قوتاغه‌كانی ناوه‌ندی و كۆتایی سه‌ردانی مه‌دره‌سه‌كانی شاری ورمێ بكه‌ن، به‌ڵام نه‌بوونی سرویسی گواستنه‌وه‌ و هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌كان بووه‌ته‌ هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن و زۆربه‌ی ئه‌و قوتابیانه له‌ بازاڕه‌كان دا كار ده‌كه‌ن و یارمه‌تی بنه‌ماڵه‌كانیان ئه‌ده‌ن.