به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی خه‌رمانان چالاكێكی كرێكاری به ناوی “هیراد پیربۆداقی” كه سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه به قه‌راری وه‌سیقه له زیندانی ئێوین ئازاد كرابوو، به‌دوای بانگكرانی بۆ دادسه‌رای ئێوین، سه‌رله‌نوێی ده‌ستبه‌سه‌ر و گوازرایه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م زیندانه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو به‌دوای ئاماده‌بوونی له دادسه‌رای زیندانی ئێوین، قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٥٠ ملیۆن ته‌مه‌ن كه پێشتر بۆ ناوبراو دیاری كرابوو، كرا به ٣٥٠ ملیۆن تمه‌ن و پاشانیش گوازترایه‌وه بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م زیندانه. “هیراد پیربۆداقی” پێشتر له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی هه‌فت ته‌په له به‌رامبه‌ر بینای دادگای ڕژیم له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٢٤ كاتژمێر له ڕێكه‌وتی ٥ی خه‌رمانان به قه‌راری وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرابوو.