کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی كرێكاران له‌ مه‌عده‌نی ته‌زره‌ی شاهڕوود

ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی كرێكاران له‌ مه‌عده‌نی ته‌زره‌ی شاهڕوود

له‌ دوای ڕوودانی كاره‌ساتی مه‌عده‌نی ته‌به‌س و كوژران و بریندار بوونی ده‌یان كرێكار، كرێكارانی كانگه‌ی ته‌زره‌ی شاهڕوود دژ به‌ نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی مانیان گرت.

له‌ كاره‌ساتی ساڵی ڕابردووی كانگه‌ی ته‌زره‌، به‌ هۆی نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌ییه‌وه‌ ٦ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا، به‌ڵام به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بۆ كرێكارانی هه‌ڵ نه‌گرت. برای یه‌كێك له‌ گیانبه‌ختكردووانی كاره‌ساتی كانگه‌ی ته‌به‌س ئاشكرای كردووه‌ كه‌ یه‌ك ڕۆژ پێش ڕووداوه‌كه‌، كرێكاران هه‌ستیان به‌ بۆنی توندی گاز كردووه‌، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت كرێكارانیان ناچار به‌ كاركردن له‌و دۆخه‌ مه‌ترسیداره‌ كردووه‌. بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی گیانبه‌ختكردوو داوای سزادانی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت و ئه‌و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ئاست گیان و ته‌ندرووستی كرێكاران كه‌مته‌رخه‌م بوون.