میدیاكانی ئاڵمان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی ڕه‌زبه‌ر له زاری به‌رپرسانی دادستانی ئه‌یاله‌تی بایێرن ڕایانگه‌یاند: كارمه‌ندێكی ئه‌منیه‌تی ته‌من ٥٤ ساڵی یه‌كێك له كه‌مپه‌كانی نیشته‌جێبوونی په‌نابه‌ران له شاری نۆرنبێرگ، له نێوان ساڵه‌كانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٢ ده‌یان جار ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر ٧٧ ژن.
به‌پێی ڕاپۆرتی دادستانی ئاڵمان، تاوانباره‌كه له مانگی به‌فرانباری ساڵی ڕابردۆوه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و ته‌واوی تۆمه‌ته‌كانی ڕه‌د كردووه. وته‌بێژی دادستانیش له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، ته‌نیا كارمه‌ندانی ژن له‌و كه‌مپه داده‌مه‌زرێن و زۆربه‌ی قوربانیان خه‌ڵكی وڵاتانی ئێران، سووریه، ئوگاندا، نیجریه، بنین، عێراق، كوبا، توركیه، ئێتیووپی، بلاڕووس، سوومالی و چه‌ند وڵاتی دیكه بوون.