ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی به‌فرانباری ١٤٠٢، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “ناسر محه‌ممه‌دی” خه‌ڵكی بۆكان و “فه‌رزین ڕه‌زایی” خه‌ڵكی تاران به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان، “ناسر محه‌ممه‌دی”یان بانگهێشت كردووه و كاتێك ئه‌و هاووڵاتیه سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌ی كردووه، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. هێشتا هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ناسر ڕوون نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێ ئاكام بووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ندكراوێكی سیاسی پێشوو به ناوی “فه‌رزین ڕه‌زایی” كه به تازه‌یی له زیندان ئازاد كراوه، له هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت دا بریندار كراوه. ئه‌و هاووڵاتیه پاش برینداربوون ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه، به‌ڵام ورده‌كاری ڕووداوه هێشتا ڕوون نه‌كراوه.