ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی خه‌رمانان، سێ شارومه‌ندی به‌هایی له شاری ته‌ورێز و خاڵۆی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی، پوویا به‌ختیاری له تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سێ شارومه‌ندی به‌هایی خه‌ڵكی ته‌ورێز به ناوه‌كانی “سینا ئه‌قده‌سی”، “ئیره‌ج نه‌وڕه‌سته” و “ئه‌عزه‌م ئازمووده” له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ڕفێندراون و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ست دا نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، مۆنا به‌ختیاری، خاڵۆی پوویا به‌ختیاری له په‌یجی تایبه‌تی خۆیدا ڕایگه‌یاندووه كه ئاریه‌ن شیرپیشه، خاڵۆی پوویا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو كه‌لووپه‌له شه‌خسییه‌كانی دا گیراوه.