ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی خه‌رمانان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌تی چینی سازی “ته‌قدیس“ی گوناباد به‌بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی، ٥٠٠ كرێكاری بێكاركرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌تی “ته‌قدیس” كاردانه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ی خسته ئه‌ستۆی دادستانی گشتی و ئینقلابی شارستانی گوناباد. دادستانی ئه‌و شاره پێشتر له نامه‌یه‌كدا كه بۆ به‌رپرسانی شیركه‌تی چینی سازی ناردبوو داوای كردبوو كه لانیكه‌م حه‌قده‌ستی یه‌ك مانگی كرێكاران په‌رداخت بكات، به‌ڵام به‌رپرسانی شیركه‌ت ده‌ڵێن: سه‌رچاوه‌ی ماڵیمان نییه و فه‌رمانی له‌سه‌ركار ده‌ركردنی ٥٠٠ كرێكاریان داوه.