ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی به‌فرانبار، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی كارخانه‌ی ئاو مه‌عده‌نی داماش بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه كه له‌ژێر چاودێری شیركه‌تی “هێلدینگ” كار ده‌كه‌ن، له مانگی ڕه‌زبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكارانی ناڕازیی له‌مباره‌وه ڕایانگه‌یاندووه، نزیكه‌ی ٢٧ كه‌س له كرێكارانی كارخانه‌ی ئاو مه‌عده‌نی داماش كه سه‌ر به شیركه‌تی گرووپی نیشتمانی هێلدینگه، حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانی پێوه‌ندیدار به مانگه‌كانی ڕه‌زبه‌ر، خه‌زه‌ڵوه‌ر، سه‌رماوه‌ز و به‌فرانباریان پێ نه‌دراوه. ده‌شڵێن، دوایین حه‌قده‌ستێك كه پێیان دراوه، پێوه‌ندی به مانگی خه‌رمانانه‌وه هه‌یه كه بڕه‌بڕه پێیان دراوه.