کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی په‌یمانی له‌ پایانه‌ و مه‌خزه‌نه‌كانی سووته‌مه‌نی ماهشه‌هر

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی په‌یمانی له‌ پایانه‌ و مه‌خزه‌نه‌كانی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی پایانه و مه‌خزه‌نه‌كانی سووته‌مه‌نی به‌نده‌ر ماهشه‌هر بۆ هه‌شته‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌ كار كێشا و درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، پێدانی نه‌وت كارت، په‌رداختی پاداش و ئێزافه‌كاری، وه‌لانانی په‌یمانكار و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.