به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش مایه‌پووچ بوونی بانكی “سیلیكۆن وه‌لی” له ئا‌مریكا، به‌های سه‌هامی بازاڕه‌كانی بوورسی ئۆرووپا دابه‌زی و له نێوانیاندا به‌های سه‌هامی “كردیتی سویس” به ڕێژه‌ی ٢٢٪ هاته خواره‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه خراپرترین ڕۆژ بۆ سه‌هامی بانكی “كردیتی سویس” بووه و به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو له سه‌دا ٢٢ به‌هاكه‌ی دابه‌زی و هه‌ر سه‌همێك له ئێستادا ته‌نیا ١.٧٥ فڕانكی سویسه. شایانی باسه كه دوایین كاردانه‌وه‌كان له ئاست دۆخی بازاڕ له‌لایه‌ن كۆمیسری یه‌كیه‌تی ئۆرووپا له كاروباری ماڵی دا بووه كه ڕایگه‌یاندووه: “وڵاتانی ئورووپایی ئه‌بێ وشیار بن و چاویان له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی بازاڕه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بێت”.